AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢١ ١١:٣٠

پلانێکی نوێی دەوڵەتی لەندەن دژی کۆچبەران؛

پەنابەرانی کورد لە هەموو ئینگلیز دەردەکرێن

پەنابەرانی کورد لە هەموو ئینگلیز دەردەکرێن

لەندەن پلانی دیپۆرتکردنەوە ڕاستەوخۆی پەنابەرانی نایاسایی خەڵکی تورکیا، میسر و کوردەکانی عێراق لە سەرانسەری ئینگلیز جێبەجێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی ئینگلیز دەیەوێت ڕاستەوخۆ ئەو پەنابەرە کوردە عێراقییانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو ئەو وڵاتە رادەستی دەوڵەتەکانی خۆیان بکاتەوە.

بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرانی بەریتانیا زیاتر لە 80%ی پەنابەرانی نایاسایی عێراقی هاووڵاتی کوردی ئەم وڵاتەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە بەریتانیا.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەم بابەتەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردووە.

بەریتانیا 10 وڵات و ناوچەی جیهانی بە پارێزراو ناساند، لە نێویاندا هەرێمی کوردستان. بۆیە ڕەنگە بەم زووانە ئاوارە کوردە نایاساییەکانی عێراق بگەڕێنرێنەوە.

News ID 47996

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha